تەقینەوەیەک لە نزیک کۆگای سندووقەکانی دەنگدان لە کەرکوک ڕوویدا و تا ئێستاش بە ووردی زیانەکان نەزانراوە.
ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە بەردەم کۆگای سنودقەکانى دەنگداندا تەقیوەتەوە و بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان ١٠ کەس برینداربوون کە بریتین لە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان .
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو خۆکوژەى ئۆتۆمبێلەکەى تەقاندووەتەوە ویستوویەتی بچێتە ناو ئەو بینایەی سندوقەکانى لێیە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە و دواتر خۆی تەقاندووەتەوە.
لە ئێستادا ڕێگەى بەغداد ـ کەرکوک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخراوە و ڕێگە نادەن شۆفێران تێپەڕببن.