شارا ئیبراهیم لە بەرزاییەکی زۆرەوە وێنەیەک بڵاودەکاتەوە

خانمە میدیاکاری ناسراو "شارا ئیبراهیم" کە چالاکییەکانی لە تیڤی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە مایەوەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی،  بە ستایلێکی سەرنجڕاكێش دەردەکەوێت.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، شارا وێنەیەکی خۆی لە بەرزاییەکانی رەوادوزەوە بڵاوکردەوەتەوەو نوسیویەتی،"چۆنن، من بەم جۆرەم، وێنەکە بەرزاییەکانی رەواندوزە، رۆژێکی خۆشـ بردە سەر بەپێکەنین، پڕ وزە یاری جۆراوجۆر و چڵێسی، بەس من نەچوم بۆ کۆڕەک، عەزم وایە ماڵم لەوێ بێت".

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.

PM:02:35:01/07/2018