یه‌كێتى نیشتیمانی کوردستان گوماندەکات تەقینەوەکانی ئەمڕۆی کەرکوک هەوڵێک بێت بۆ هێرشکردنە سەر سندوقەکانی دەنگدان لەو پارێزگایە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ى ته‌ممووز، ئاسۆ مامه‌ند، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌دوای 12ی ئایاره‌وه لایه‌نێكی دیار و كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی كۆمسیۆن كه سه‌ر به‌و لایه‌نه بوون بۆ ماوه‌ی 27 رۆژ گه‌مارۆی كۆگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانی كه‌ركوك-یان دا ئه‌وه‌یش بۆ مه‌رامێكی تایبه‌ت تاوه‌كو رێگاناده‌ن سندوقه‌كان بڕواته به‌غدا".
وتیشی، "به‌داخه‌وه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌رچی خۆكوژی بووه و له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام گومانی له‌لای ئێمه دروستكردووه، كه بۆ به‌لاڕێدانی ئه‌و سكاڵایانه‌یه كه پێشتر هه‌مانبو له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی سندوقه‌كان ".
ئاسۆ مامانەد ئاماژەی بەوەشداوە، کە "پێشتریش ئه‌و تیمه‌ی كۆمسیۆن كه له به‌غداوه هاتبوون به بارمته كرابوون تاوه‌كو پشێوییه‌ك دروستبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گومانه‌كان لابه‌رن، هەروەها ئه‌و دادوه‌ره‌شی ئێستا بوه‌ته سه‌رۆكی كۆمسیۆنی كه‌ركوك دركی به‌وه‌كردووه كه قوفلی سندوقه‌كان گۆڕدراون".
ئەم بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی تەمووز، ئۆتۆمبێلیکی بۆمبێژکراو لە نزیک بنکەیەکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کە سندوقەکانی دەنگدانی تێدابوو تەقیەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٩کەسیش برینداربوون.