کوڕان و کچان چۆن لە یەکەم شەوی هەوسەرگیری مەمەڵە دەکەن

هەریەکە لە کچان و کوڕان لە یەکەم شەوی ژیانی هاوسەری دەترسن، لەبەر ئەوەی زۆر بابەتیان لەبارەوە بیستووە دەربارەی ترس و ئازار، ئەو رۆژە ئەو ساتەیە کە کچان بە تەنیا لەگەڵ کوڕێکدا لە یەک ژوردان، ئافرەتانی رۆژهەڵات بە ئافرەتانی کوردستانیشەوە شەرم و ترس دایاندەگرێت.

رۆژی هاوسەرگیری دەبێت بە دوو بەشەوە، ساتێکیان ئەو کاتەیە کە ئاهەنگەکە ساز کراوەو کچەکە زۆر خۆشحاڵ و بەختەوەرەو هەڵدەپەڕێت و سەما دەکات، بەڵام دوای ئاهەنگەکە ترس و شەرم و دڵەڕاوکێ دای دەگرێت، بەتایبەتی لەو کاتەدا کە دەوروبەریان چۆڵ دەبێت.

بەشێک لە دایکان رێنمایی دەدەن بە کچەکانیان کە چۆن لەو شەوەدا هەڵسوکەوت بکەن، پێویستە کجان لەو شەوەدا بەرامبەر بە هاوسەرەکەیان خۆیان و دوور و سارد نەگرن و بە ئازایەتی و بوێرییەوە مامەڵە بکەن، لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی کە لەگەڵیدایە هاورێ و هاوسەری ژیانییەتی، لە کاتێکدا کە پێشیتریش لە سەردەمی دەزگیرانیدا تاڕادەیەک بەرامەبر یەکتر کراونەتەوەو یەکتریان ناسیوە.

کوڕانیش لەو رۆژەدا دەترسن و دڵەڕاوکێ و دوو دڵی دایان دەگرێت بە تایبەت کاتێک سەیری چاوی هاوسەرەکەی دەکات، ئەو بووکەی کە لە ئاهەنگەکەیدا وەک شازادەیەک دەددەکەوت، ئێستا ئەم دەبێت سوارچاکی بێت، بۆیە کوڕەکە دەبێت زۆر ئاسایی بێت و نائارام نەبێت بۆئەوەی ئارەزووە سێکسییەکانی لەو شەوەدا کپ نەبێتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو کوڕانەی ئەزمونی پێشتریان نەبووە یاخود شەرمن.

دەبێت کوڕەکە ئەو نەریتە بشکێنێت کە راستەوخۆ هەوڵبدات ببێت بە زاواو هێدی هێدی و لەسەرخۆ هەڵسوکەوت بکات و دەستبازی بە هێمنی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بکات.

زۆر لە گەنجان دەپرسن کە نازانن لەو شەوەدا چی بکەن. بە تایبەتی لەوشەوەدا کوڕ و کچێک بە تەنها کۆدەبنەوە، دەبێت هەموان بزانن کە ئەوان دوو مرۆڤن لە هەموو رویەکەوە (حەڵاڵن بە یەکتری).

هەروەها دەبێت زاواکە ئارامتر بێت و دڵی بوکەکەی بداتەوە، چونکە یەکەمجارە کە کچێنی بوکەکە نامێنێت و لەگەڵ پیاوێکدا لەسەر یەک جێگادا سەرجێی دەکەن.



PM:06:02:01/07/2018