بەوێنە .. ماریا هەورامی جیاواز دەرکەوت

خانمە گۆرانیبێژی لاوی هەورامان و باشووری کوردستان ماریا هەورامی دوای ماوەیەک ونبوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە. 

ماریا هەورامی کە کەمکەم بەرهەم بڵاودەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ بڵاکردنەوەی بەرهەمێکی نوێ، سەرلەنوێ جێگای خۆی لە دڵی جەماوەرێکی بەرفراواندا دەکات، ماوەی مانگێک زیاترە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هیچ هەواڵ و چالاکییەکی نوێی نییە، بەڵام ئەمڕۆ وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوەو سوپاسی هەوادارانی دەکات.

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.



PM:09:37:01/07/2018