" جیاکردنەوەی دەنگەکانی کەرکوک بە سێ رۆژ تەواو دەبێت "

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنی عێراق کە ئێستا لەلایەن ژمارەیەک دادوەرەوە بەڕێوەدەبرێت، بڕیاری داوە لە ماوەی سێ رۆژدا ئەو سندوقانەی تانەیان لەسەر بەدەستی جیابکاتەوەو کۆتایی پێ بهێنێت.

بەپێی نوسراوێکی کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنی عێراق کە دەست سپی کەوتووەو ئەمڕۆ ١ی تەموز ئاراستەی کۆمسیۆنی کەرکوک کراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ماوەی سێ رۆژدا کۆتایی بە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی ئەو پارێزگایە بهێنرێت.

لەو نوسراوەدا ٣٠ کارمەندی کۆمسیۆن زیادکراوە بۆ ٣٠ کارمەندی تر کە لەشوێنە جیاکانی عێراقەوە نێردراون بۆ کەرکوک تا سەرپەرشتی جیاکردنەوەی دەنگەکان بکەن.
دەقی نووسراوەکەی کۆمسیۆن..



 



AM:12:21:02/07/2018