لە یاریەکی سەرنجڕاکێشی قۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا، هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکاو ژاپۆن بە یەکگەیشتن و لە ئەنجامدا بەلجیکا دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ لە دواوەبوو، توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات.
سەرەتا ژاپۆن توانی بە دوو گۆڵی یاریزانان، هاراگوچی و ئینوا لە خولەکەکانی ٤٨ و ٥٢ پێشبکەوێت و ئەنجامی یاریەکە بکاتە ٢-٠.
بەڵام هەڵبژاردەی بەلجیکا بە ئەنجامەکە رازی نەبوو، توانیشی سێ گۆڵ لە لایەن هەریەکە لە ڤێرتۆنگن و فیلاینی و ناسر چادل تۆمار بکات و سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشت مسۆگەر بکات.
لە قۆناغی هەشت بەلجیکا رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوەو یاریەکەش کاتژمێر ٩:٠٠ لە رۆژی هەینی بەڕێوە دەچێت.