نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبووەوە و بە ٧٧ دۆلار و ٧١ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٤ دۆلار و ٥١ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە کە بە ٧٣ دۆلار و شەش سەنت بوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت "ئۆپیک" ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرھەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لەم مانگەوە کاری پێدەکرێت.