دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتكی "سپی" سەربڕینخانەیەک لە رانیە داخرا

دوای بەدواداچونێکی "سپی" بۆ سەربڕینخانەیەک لە رانیە  تیمی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین سەردانی سەربڕینخانەکەیان کردو بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی تەندروستیەوە داخرا.

رۆژی دووشەممە 2ی تەمووز، تیمێکی سەر بە بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین، کە پێکهاتبوون لە (ناجیە حامد قادر بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین، محمد سلیم لێبرسراوی چاودێری تەندروستی و حسن احمد لێپرسراوی ڕۆشنبیری تەندروستی بەڕێوەبەری فێتەرنەری ڕانیە)سەردانی سەربڕینخانەی ڕانیەیان کرد.

لە پاش سەردانەکە و بینینی سەربڕینخانەکە د دەرکەوت کەوا هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نییە، بۆیە بڕیادرا بەداخستنی و ڕاستەوخۆ ش بریارەکە کەوتە بواری جێبەجیکردنەوە.

داخستنی سەربڕینخانەکەی رانییە دوای بەدواداچونێکی " سپی "هات کە، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی خراپی و ناتەندروستی شوێنەکە بە ڕاپۆرتیک چەندین زانیاری لەسەر بلاوکردەوە.



PM:03:18:03/07/2018