پۆلیسی هەولێر: هاوڵاتییەک لە پاڵاوگەی کەورگۆسک گیانی لەدەستدا

 پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە پاڵاوگەی کەورگۆسک کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستداوەو لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلی هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادار کراونەتەوە بەبوونی ڕووداوێکی مردن لە پاڵاوگەی کەورگۆسک.

 ئاوەشی خستوەتەڕوو،لە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەوە دەرکەوتوە، کەوا هاوڵاتییەک بەناوی (جەوهەر یوسف حەسەن)، تەمەن ٤٦ ساڵ، لەکاتی کارکردن لەبەرزاییەکانی پاڵاوگەکە بەربووەتەوەو گیانی لە دەست داوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە، کە تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی هەولێر کراوە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.


PM:04:07:03/07/2018