پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند " سبەی چوار شەممە لە هەولێر مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە بارەی ناردنی شاندی هاوبەش بۆ بەغدا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن.
 
سەعدی پیرە، وتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”نیوه‌ڕۆی سبه‌ی چوارشەممە (4-7-2018) مەکتەبی سیاسی یەکێتیی و پارتی لە هەولێر کۆدەبنەوە و لەبارەی ناردنی شاند بۆ بەغدا گفتوگۆ دەکەن".
 
ئەو وتی" کۆبوونەوەکەیان سه‌باره‌ت به‌ بەغدا دەبێت، کە چیبکەن و چۆن شاند بڕوات هەروەها چۆن هاوکاری یەک بکەن، ئاحۆ چاوەڕێی لایەنەکان بکەن یان نا".
 
پیرە لە درێژەی لێدوانەیەکدا وتی: "یەکێتی و پارتی لایەنی ناردنی شاندی هاوبەشن بۆ بەغدا، چونکە بابەتێکە پەیوەندی بە ئاماده‌یی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردییەوە هەیە".
 



PM:11:55:03/07/2018