نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێکی لە سەرو 78 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تەمووز نرخی نەوت لە جۆری برێنت بە
78 دۆلار و 10 سەنت ماماڵەی پیوەکرا.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان بە 74 دۆلار و 51 سەنت دەفرۆشرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ رێکەوتنێکی ئەمریکاو وڵاتانی بەرهەمهێن دەگەڕێتەوە بۆ رێگریكردن لە هەناردەی نەوتی ئێران.