کوڕێکی ئەبوبەکر بەغدادی کوژرا

کوڕێکی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە سووریا کوژرا.

پێگەی "ئەعماق"ی سەر بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش بڵاویکردەوە، کە"حوزەیفە بەدری" کوڕی ئەبوبەکر بەغدادی لە ناوچەی حەڕاڕیەی سەر بە پارێزگای حومس لەسووریا،  خۆی تەقاندووەتەوە. 

ئەو پێگەیەی داعش وێنەیەکی 
حوزەیفەی بڵاوکردووەوەو ئاماژەی بەوە کردووە، کە  لە شەڕی دژی سوپای سووریا و هێزەکانی رووسیا ئەو کارەی ئەنجامداوە.






AM:10:26:04/07/2018