لە ئەنجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی پلەی گه‌رما لە شاری مۆتریاڵ-ی كه‌نه‌دا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كه‌ناڵی "سی بی سی"له زاری د.میلین دراون، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گشتی شاری مۆنتریال بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شارەکەیان شەش کەس گیانی لەدەستداوە.، ئەمەش وایکردووە، کە حکومەتی وڵاتەکەی پلانێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا دابڕێژێت.
ئەوەشی وتووە، کە به‌پرسانی وڵاتەکەی نایانه‌وێت حاڵه‌ته‌كه‌ی ساڵی 2010 دووباره بێته‌وه، كه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما 106 گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆیە
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیس به‌نیازی ئه‌وه‌ن سه‌ردانی پێنج هه‌زار ماڵ له شاری مۆنتریال بكه‌ن، تائێستاش هه‌زار و 300 ماڵ بەسەرکراونەتەوە.
له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو به‌رزبوونه‌وه‌تەوە تاو ئەو ڕادەیەی له هه‌نێدك ناوچه باری نائاسایی راگه‌یەندراوه.