نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  لە پاش کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر رایەگیاند هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە کۆنگرەکەی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، هەڵبژاردنەكانی كوردستان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکنی نەکردووە".
 
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد،" ئەوان وەک پارتی
 سوورن لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە لەكاتی خۆیدا".

لەبارەی دابەشکردنی موچەو ئەو ناڕەزایەتی دوای راگەیاندنی لیستی موچە بەدوای خۆیدا هێنای وتی،" ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە ٣٠ رۆژ جارێک موچە بدرێت ،بەڵام بەهۆی سەرچاوەی داهاتەوە دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت".

وتیشی، "من ئاگاداری نیگەرانی مامۆستایانم، بەڵام نابێت ببێتە جێی نیگەرانی، چونکە رەنگە لە کاتێکی دیکەدا وەزارەتێکی دیکە پێش بکەویت".

هەروەها لەبارەی گرێبەستەکانی نەوتەوە وتی، خەڵكی كوردستان مافی خۆیانە ئاگاداری وردەكاری گرێبەستی نەوت بن، بۆیە ئەمڕۆش لەكۆبوونەوەكەدا كۆمپانیای دیلۆیت بەشداربوون، بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا راپۆرتێك بڵاوبكەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، "لەدوای روداوەکانی ساڵی رابردوو تەئکیدمان کردوەتەوە کە ئاامدەی هەناردەی نەوتین و ئەگەر حکومەتی عێراق رەزامەند بێت دەتوانین نەوتی کەرکەک لەرێگەی بۆرییەکانی هەرێمەوە هەناردە بکەین".




AM:11:51:04/07/2018