نێچێرڤان بارزانی: هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم خەتای پەکەکەیە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو هێرشانەی تورکیا دەیکاتە سەر هەرێم خەتای پەکەکەیە، ئاشکراشێدەکات لەگەڵ حکومەتی عێراق تا ئێستا کۆبونەویەکان بۆ گەرآنەوەی پیشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام نەداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەی لە کۆنگرەەکی رۆژنامەوانیدا کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو رایگەیاند، " پەكەكە بەشێكی زۆری خاكی هەرێمی كوردستانی داگیركردووەو لەو رێگەیەوە هێرشدەكاتەسەر توركیا و دەگەڕێتەوە شوێنەكانی خۆی".

سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،" ئەو هێرشانەی كە توركیا دەیكاتەسەر هەرێمی كوردستان خەتای پەكەكەیە".

هەروەها لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەگەر بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ئەوان ئامادەن بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان و پاراستنی ئەو ناوچانە، بەلام تا ئێستا هیچ کۆبونەویەکیان لەگەڵ حكومەتی عێراقدا ئەنجامنەداوە، کە ئەوەش بوەتە ماییە نیگەرانی ئێمە".



PM:12:00:04/07/2018