به‌هۆی نه‌پشكنینی ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی له‌سه‌رشه‌قامه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات گۆشتی سەرشەقامەکان مەکڕن، چونکە پشکنینی پزیشکیان بۆ نەکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا گۆران قادر، سه‌ركی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند،" به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن لە سەربڕینی ئاژەڵ وفرۆشتنی گۆشتەكەی لەسەر شەقام و شاڕیكان و بەده‌ر لە ڕێنماییە ڤێتنەری وتەندروستییه‌كان، لیژنەكانی قائیمقامیه‌ت دەستیان بەسەر سێ لاشەی ئاژەڵی بچوك و ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌كاری گۆشتفرۆشتندا به‌كار ده‌هێنرێت-دا، گرتوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە،" هەڵمەتەكە لە بەردەوامیی كار وچالاكی ڕۆژانەی لیژنە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیه‌ته كه بە هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه و له شەقامی سەرەكی سلێمانی تاسڵوجە ئەنجامدراوه:.
هەروەا ئەوەشی خستەڕوو؛" بڕی ئه‌و گۆشتەی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی ده‌كرێت بۆ لەناوبردن هه‌روه‌ها سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی لەو كارەدا بەكارهێنرابوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه لەناوده‌برێت، خاوه‌نه‌كه‌شی كارڕایی پێویستی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات. لەبەر پاراستنی تەندروستی خۆیان ئه‌و گۆشته‌ی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتنه‌ری سلێمانی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه و گۆشته‌كه‌شی نه‌ركراوه مه‌كڕن و به‌كاری نه‌هێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری گۆشتفرۆشی نایاسایی له‌شه‌قامه‌كان ئەنجام دەدەن، وازی لێبێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان بە تاوان ئه‌ژمار دەكرێت و له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ڕوبەڕوی یاسا دەكرێنەوە