بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت " بەهۆی پێدانی ڕاپۆرت بەكونسڵی توركیا لەسەر سلێمانی، توركیا سورە لەسەر گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی".
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەمارۆخستنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن توركیاوە چەند جارێك لەگەڵ كونسڵی توركیا كۆبومەتەوە بەڵام كونسڵی توركیا نوێنەری ئەو وڵاتەیە لەناوچەكە بارودۆخ وێنەی ئەم ناوچەیە دەگوازێتەوە بۆ حكومەتی توركیا".
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتیشی" نوێنەری توركیا لە سلێمانی هەندێك ڕاپۆرتی نادروست لەسەر ئەم ناوچەیە هەیە ئەویش دەیگوازێتەوە بۆ حكومەتی توركیا و بەوهۆیەوە گەمارۆی سەرۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی بەردەوامە".