دوای وازهێنان لەجگەرە کێشان بەم ڕێگایانە سیەکانت پاک بکەرەوە
جگەرە کێشان بەیەکێک لەمەترسیدارترین و کوشندەترین کێشە دادەنرێت لەسەر تەندروستی بەجۆرێک هەربەتەنها لەئەمریکا ساڵانە نزیکەی ٤۰۰٫۰۰۰ کەس گیان لەدەست دەدەن بەهۆیەوە. لەبەرئەوەی جەرەکێشان دەبێتەهۆی توشبوون بەشێرپەنجەی دەم ، لێو قوڕگ، سیەکان.
بۆڕێگر گرتن لەم دیاردەیەوە پاکردنەوەی سیەکانت دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان ئەم ڕێگایانە بەکار بهێنە.
ـ ڤیتامینەکان: خواردنی ئەوخۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکانی وەکA,B6, C,D لەبەرئەوەی ئەم ڤیتامینانە یارمەتی پاکرنەوەو دەرکردنی ژەهر دەدەن لە سیەکاندا.
ـ خواردنی تەندروست: خواردنی تەندروست بەتایبەت ئەوخواردنانەی کە ئەلکالینیان تێدایە دەبنە هۆی ڕاگرتنی ph ی لەش و کەمکردنەوەی کاریگەری جگەرە کێشان ،هەندێک لەو خۆراکەنەش وەک سپێناخ، برۆکلی،پیاز، زەنجەفیل، تور ، خواردنی دەوڵەمەند بە پرۆتین،..
ـ خواردنە ترشەکان: خواردنە ترشەکان وەک پرتەقاڵ، لیمۆ، ئەم خواردنانە زۆر گرنگن لەپاکردنەوەی سیەکان و نەهێشتنی کاریگەری جگەرە.
وە: هە ف
سەرچاوە: health try
PM:08:48:04/07/2018