مەحمود سەنگاوی ڕایدەگەیەنێت، کە دەنگۆی تەقەکردن لە ماڵەکەی دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵام لەگەڵ پۆلیسدا دەمەقاڵێ لە نێوانیان دا ڕوویداوە.
دوای ئەوەی هەواڵی تەقەکردنی پۆلیس لە ماڵەکەى كه لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانییه لە هەندێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، محمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند "هیچ ڕووداوێکی تەقەکردن ڕووی نەداوە، ئەوەش ڕاست نییە، کە تەقە لە ماڵی ئێمە کرابێت، بەڵام هەندێک پۆلیس بە هەڵە هاتوون بۆ لای ماڵەکەم لە ڕاپەڕین و لەگەڵ پاسەوانەکانم بووە به دەمەقاڵهیان".
ناوبراو هۆکاری دەمەقاڵێی نێوان پاسەوانەکانی و پۆلیسی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە ئەو پۆلیسانە وتوویانە "ئێمە تەقەمان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە"، بەڵام لە ڕاستیدا ماڵەکەی من دهرگای کراوە نییە و پۆلیسەکانیش زێدەڕەویان کردووە، وتیشی "خۆتان دهزانن ئەوان بۆیان نییە بەو شێوەیە مامەڵە بکەن، چونکە ماڵی ئێمە داخراوە و کەس ناتوانێت بێتە ئەوێ".
مهحموود سهنگاوى، وتیشی "پۆلیسەکان پۆلیسی سلێمانی بوون، خۆم چووم بۆ لایان و پێم وتن کەس نەهاتووەتە ئێرە، دواتر ئەوانیش ڕۆشتن".