هەولێر...هاوڵاتیانی گەڕەکێک گردبوونەوە

هاوڵاتیانى گەڕەکی ٩٢ی زانکۆ لە شاری هەولێر بەهۆی نەبوونى ئاو و کارەباوە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ئاگریان کردۆتەوە.

پەیامنێری "سپی میدیا" لە هەولێر ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئیستا هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە ڕێگەی سەرەکەى ناوچەکیان داخستووە و ئاگریان لەسەر شەقامەکاندا کردووەتەوە و  ناڕەزایی دەردەبڕن.

وتیشی "ئەو هاوڵاتیانە وتوویانە  نە ئاویان هەیە و نەکارەبا و دەزگا بەرپرسکانیش  نەهاتوون بە دەمیانەوە بۆیە شەقامەکە چۆڵناکەن تا کێشەکەیان چارەسەر نەکەن".

ماوەیەکە بە هۆی بەرزبوونەوەىە پلەکانى گەرما  کاتژمێرەکانى کارەبای نیشتمانى زۆر کەمبوونەتەوە ئەمەش ناڕەزای هاوڵاتیانی هەرێمى لێکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆش سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، دەیانەوێـت پێدانی کارەبا بکەن بە سیستمی سیمکارد و باڵانس لە هەرێم.



PM:11:03:04/07/2018