چەند چارەسەرێکی سروشتی بۆ سوتانی ئاسمانەی دەم
سوتانەوەی ئاسمانەی دەم کێشەیەکی زۆرباوە رۆرکەس توشی ئەم حاڵەتە دەبێت ئەمەش بەهۆی خواردن و خواردنەوەی زۆر گەرمەوەیە کەدەبێتە هۆی کوشتنی خانەو شانەکانی پێستی ناودەم هەستێکی ناخۆشت پێێدەبخشێت.
بۆچارەسەری ئەم حاڵەتە ئەم ڕێگا سروشتیانە بەکاربهێنە.
ـ ئاوی سارد: ڕاستەوخۆ دوای سوتانی ناودەم هەندێک ئاوی سارد ڕابدە بەدەمتدا.
ـ ماست یان شیر: خواردنی هەندێک ماستی سارد یاخود شیر توانای نەهێشتنی ئازارو سوتانەوەی ناو دەمی هەیە.
ـ جێڵی ئالوڤێرا: ئالوڤێرا هەمیشە بەکاردێت بۆ ئەوجێگایانەی کە دەسوتێن لەبەرئەوە دەبێتە هۆی نەرمکردنی پێست، بۆیە هەرکات توشی سوتانی ناودەم بویت دەتوانی ئەم جێڵە بدەیت لە جێگای سوتاویەکە.
ـ هەنگوین: دەتوانی هەندێک هەنگوین بەنەرمی بهێنی بەئاسمانەی دەمتدا ، بەپێی چەند لێکۆینەوەیەک هەنگوین دژە میکرۆبە و توانای چارەسەی خێرای هەیە.
وە هە ف
سەرچاوە: medical news today
PM:01:32:05/07/2018