ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی تەمووز، تەکسییەک لە کاتى تێپەڕبوونی بەسەر شەقامی شەستمەتری شاری هەولێر گڕ دەگرێت و بە تەواوی دەسوتێت.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن فازیل هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بلاوکراوەتەوە، تیایدا تاکسیەک دەردەکەوێت، کە لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر گڕ دەگرێت و خاوەنەکەی هەرچەندە ئامێری ئاگرکوژێنەوەی پێدا دەکات، بەڵام توانی کۆنترۆڵ کردنی نییە.
ئەو بەڕێوەبەرە چەند رێنماییەکی پێویستی بۆ ئەو شۆفێرانە بلاو دەکاتەوە تاوەکو توشی حالەتی هاوشێوە نەبن، کە بریتین لە:
1- به‌كارنه‌هینانی فیول په‌می خراپ وكوالیتی نزم
2- پشكنینی سیستمی گواستنه‌وه‌ی به‌نزین له تانكیه‌وه تاكو شوینی سوتان، کە هه‌ر کێشەیەک یان لێ چونێکی هه‌بیت ده‌بێت زوو چاكبكریته‌وه
3- چاودیری به‌رده‌وامی گیچیحه‌ماوه چونكه‌به‌رزبونه‌وه‌ی حه‌ماوه به‌سوتانك ۆتایی دێت
4- دانه‌نانی چه‌رخ وسپراو وموعه‌تری ده‌شبول وهه‌رشتیكی تر ئه‌گه‌ری ته‌قین وستانی هه‌بیت له‌به‌ر گه‌رما
5- پشكنینی وایه‌ره‌كانی ناو ئوتومبیل وه‌ته‌رمیمكردنی به‌رده‌وامیان نه‌وه‌ك ببنه هۆی شۆرت
6- ده‌ستكاری نه‌كردنی گزۆز و هیشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیستمی بیلادی كۆمپانیا، چونكه ده‌ستكاری گزۆز ده‌بیته هۆی باش ده‌رنه‌چونی گازه سوتینراوه‌كان ئه‌مه‌ش به ته‌قینه‌وه‌وسوتان كۆتایی دیت.
جێی ئاماژەیە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئەمە چوارەمین ئۆتۆمبێلە کە لە هەرێمی کوردستان گڕبگرێت، کە دووانیان لە هەولێر بوون و دووانیشیان لە دهۆک.