پەرواز و گۆران وێنەیەکی جیاوازیان بڵاوکردەوە

هونەرمەندی شۆخی کورد "پەرواز حسێن" نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هاوسەرە هونەرمەندەکەی "گۆران ساڵح" بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی زۆر رۆمانسی دەرکەوتون.

پەرواز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی لەگەڵ هاوسەرەکەی گۆران ساڵح بڵاوکردوەتەوە، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و رۆمانسی دەرکەوتوون،هەوادارانیان سەرسامی خۆیان بە ئەو هەموو سۆز و خۆشەویستییەی نێوانیان دەربڕیوە.

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.

هەروەها  
گۆران لەدایكبووی ساڵی 1985 ە لەشاری هەولێر و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە و خاوەنی چەندین كارو بەرهەمی هونەریە ، بەر لە هاوسەرەکەی دەستی بەکاری هونەری کردووە و ناسرا.





PM:05:55:05/07/2018