کۆمسای خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵات لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەشێوەیەکی وروژێنەر دەردەکەوێت.
کۆمسای کە ئەو وێنەیە نوێیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵیدا کۆمسای: ڕۆژێک دێت ماچێکی سەر کۆڵمی ئەم نیشتمانە ئەکەم و لە سەر سەری نووسینێک بە جێ ئەھێڵم و ئەڕۆم: "ئەوەندە جوان و خەمین خەوتووی دڵم نەھات لە خەو ھەڵت ھەستێنم".
ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.
کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.