سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی تەمموزی 2018 ئاگر له‌ناو كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بنكه‌یه‌كی پۆلیس له باكوورى به‌غدا، دروست بووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیسی به‌غدا، ڕایگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له بنكه‌ى پۆلیسی تاجی، به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى ته‌قه‌مه‌نییه‌وه، ئاگر له ناو كۆگاى بنكه‌كه دروست بوو".
كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له كۆگاى ته‌قه‌مه‌نى بنكه‌ى پۆلیسی تاجى دواى ئه‌و زنجیره ئاگره هات كه له چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان دروست بوون.