سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن به‌رهه‌مدار ده‌بێت و له هه‌موو ژيانيدا ئاماده‌يه بۆ ديدارى پوتن.
تره‌مپ، له‌ميانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ لايه‌نگرانى له ويلايه‌تى مونتاناى باكوورى خۆرئاواى ئه‌مه‌ريكا وتى "به‌م نزيكانه له‌گه‌ڵ پوتن كۆده‌بمه‌وه و هه‌موو شتێكيش به جوانيى به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
تره‌مپ ره‌خنه‌ى له‌وانه‌ش گرت، كه نايانه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و رووسيا و چين ئاسايى ببنه‌وه و به "گه‌مژه" وه‌سفيكردن.
تره‌مپ ئه‌وه‌شى وت "به درێژايى ژيانى خۆى بۆ ئه‌و جۆره ديدار و كاروبارانه ئاماده كردووه".
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له 16ى ئه‌م مانگه‌دا له هلسنكى هه‌ريه‌ك له پوتن و تره‌مپ كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسى ئێران له سووريا.