سوپای تورکیا جارێکی تر ناوچەکانی سنوری برادۆست بۆردومان دەکات و زیانەکانی ئەو بۆردومانەش ئاشکرا نەکراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا دەستیکردووە بە تۆپبارانی ناوچەکانی چياديل، گهلى رەش، خواكورك، گەروى كەورت، گەلى خواكورك و شوشنێ لە سنوری برادۆست.
ئەوەش دوای ئەوە دێت ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی سنوری برادۆستیان کرد و هەر هەمان ڕۆژیش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی کوێستانی سەرشێخانیان لە بناری قەندیل کرد.
ماوەیەکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە بەردەوامی ناوچەکانی نێرۆە و ڕێکان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان دەکەن و زەرەر و زیان بە باغ و ڕەزی هاوڵاتیانیش کەوتووە.