بەم چەند نیشانەیە بزانە پڕۆتینی پێویست لەجەستەتدا نیە
ئەگەر خۆراکەکانت ڕێژەیەکی کەم پرۆتینی تێدا بێت ئەوا ڕەنگە لەڕوی تەندرستیەوە توشی چەندین حاڵەتی نەخواستراو ببیت لەبەرئەوەی پرۆتین بەیەکێک لەماددە سەرکیەکان دادەنرێت بۆ لەش کەگرنگییەکی زۆری هەیه لەڕوی تەندروستیەوە. هەربۆیە ئەگەر پرۆتینی پێویست نەخۆی ئەوا توشی ئەم چەند حاڵەتە دەبیت.
ـ ئاوسان: ئەگەر لەشت پڕۆتینی کەم بوو ئەوا توشی نەخۆشیەک دەبی پێی دەڵێن ئیدیما،ئەم نەخۆشیەش دەێتەهۆی کۆبوونەوەی شلە و ئاوسان لەپێیەکان و ئەژنۆکاندا.
ـ کەمی ماددەی خۆراکی لەجەستەدا: ئەگەر پڕۆتینی پێویست نەخۆیت ئەوا لەش ناتوانێ ماددەی خۆراکی پێویست بەدەست بهێنێت ئەوماددەخۆراکیانەی کەلەپڕۆتینی گۆشتی سوردا دەستت دەکەوێت وەک ئاسن، زینک، کالسێۆم.
ـ هەبونی کێشە لەجگەر: کەمی پڕۆتین دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی جگەر، بەپێی لێکۆینەوەیەک کەپسپۆڕانی بواری جگەر ئەنجامیان داوە کەمی پڕۆتین هۆکارە بۆ نەخۆشیەکانی جگەر لەبەرئەوەی جگەر ناتوانێ خۆی لەژهرو چەوری پاک بکاتەوە.
ـ کەمخوێنی: ئەگەر بڕی پێویست پڕۆتین نەخۆی ئەوا دەبێت بزانی ڤیتامین B12 لەشتدا کەمە کەمی ئەم ڤیتامینەش هۆکارە بۆ کەمخوێنی. هەروها دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و بێتاقەتی.
ـ بەرگری لەش: کەمی پرۆتین هۆکارە بۆ لاوازی بەرگری لەش.
ـ هەبوونی ئازاری ئێسکەکان: لاوازی و ئازاری ماسۆلکەکان نیشانەی لاوازی و بێتوانای ماسۆلکەکانە ئەگەر بێتو پڕۆتینی پێویست بخۆیت ئەولەش دەست دەکەن بەبونیادنانی خانەو شانەکانی ئێسک.
ـ برسێتی:ئەوکەسانەی پڕۆتینی پێویست ناخۆن زوو زوو برسیان دەبێت لەبەرئەوەی پرۆتین دەبێتەهۆی ڕاگرتنی باڵانسی شەکرو برسێتی لەلەشدا.
ـ کێشەلەهەبوونی قژ،نینۆک، پێست: لاوازی قژ، نینۆک، نەبوونی پێستێکی تەندروست نیشانەی کەمی پڕۆتینە.
وە: هە ف
سەرچاوە: Life hackz
PM:01:58:06/07/2018