بە بۆنەی کۆتایی هاتنی جیاکردنەوەی دەنگدانی کەرکوک
کۆمسیۆن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیەندراوێكی دەربارەی كۆتاییهاتنی ژماردنەوەی دەنگەكانی پارێزگای كەركوك بڵاوكردەوە.

 كۆمسیۆن وەسفی هاوڵاتیانی شارەکە دەکات و لە راگەیەندراوەكەیدا ئەوەدەخاتەڕوو " سەرباری ئاستەنگە زۆرەكانی بەردەم ژماردنەوەی بەشێكی دەنگەكان، بەڵام خەڵكی كەركوك و بەتایبەتیش ئەو كارمەندانەی بەشدارییان لە جیاكردنەوەو ژماردنەوەی دەنگەكاندا كردووە، هەستێكی زۆر نیشتمانیان پیشاندا و دەكرێت بكرێنە نمونەی یەكڕیزی نیشتمانیی".

راشیگەیاند كە نوێنەری هیچ قەوارەیەكی سیاسیی دەستی لەكاروبارەكانی كۆمسیۆن وەرنەداوەو كارەكە بە بێلایەنییەكی تەواو و بە سەرپەرشتی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەچووە.

رۆژی سێ شەممە 3ی ئەم مانگە جیاكردنەوەو ژماردنەوەی ئەو سندوقانەی پارێزگای كەركوك دەستیپێكرد كە تانە و سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە.



PM:11:21:06/07/2018