وادەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی سلێمانی ئاشکراکرا

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەو سندوقانەی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكات كە تانە و سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە.

میدیای فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە كە بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەستبكرێت بە جیاكردنەوەی 188 سندوقی پارێزگای سلێمانی كە تانە و سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە.

ئەوەشیخستەڕوو كە نووسینگەی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەكاریی بۆ جیاكردنەوەو ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی نێو ئەو سندوقانە كردووە.

پرۆسەكەش بە ئامادەبوونی دادوەرانی دەستنیشانكراوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و نوێنەری قەوارە سیاسییەكان و بەسەرپەرشتی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، كۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی لە پارێزگای كەركوك راگەیاند.



AM:08:45:07/07/2018