کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆتاییهات و چەند بڕیارێکی دەرکرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکرێت.

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆتایی هات و تێیدا چەند بڕیارێک دەرکرا لەوانە جەخت لەوە کرایەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان "لە کاتی خۆیدا دەکرێت" و بڕیاریش درا، ئامادەکارییە حزبییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان فراوان بکرێن.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، عارف تەیفوور، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی، لە جێگەی فەرەیدوون جوانڕۆیی کە پێشتر شەهید کراوە، ببێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی.



PM:12:02:07/07/2018