خوێندکارێک بەهۆی کەوتنی لە چەند وانەیەک، ئاگری لە خوێندنگەکەی بەردا و سوتاندی.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، خوێندکارەکە لە پۆلی سێی ناوەندی لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا بووە و لە پەڕینەوە بۆ قۆناغی ئامادەیی، سەرکەوتوو نەبووە.
بەهۆی ئەوەی لە پۆلی سـێی ناوەندی کەوتووە، قوتابییەکە ئاگری لە قوتابخانەکەی خۆی بەرداوە، بەڵام دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆل کردووە.