" یەکێتی کورسیەکی کەرکوکی لە دەستدا "

بەەری توركمانی رایدەگەیەنێت " لەو ژمارە سندوقەی دوبارە بە دەست جیا كراوەتەوە و یەكێتی كورسیەكی لەدەست داوە و لەئەگەری دوبارە بژاردنەوەی دەستی بۆ هەموو پارێزگاكە، لانی كەم یەكێتی سێ كورسی لەدەست دەدات".

ڕۆژنامەی ( عربی الجدید) لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای دادوەری ئەمڕۆ شەممە بلاوێكردۆتەوە " جیاوازی و ساختەی زۆر لە كاتی بژاردنەوەی دەستی دەنگەكانی كەركوكو بەدی كراوە كە پێ دەچێت پرۆسەكە سێ هەفتە بخایەنێت ".

رۆژنامەکە دەڵێت " لە یەك سندوقدا ژمارەیەك سندوق بە دەست پرَكراون لە وەرەقەی دەنگدان بە بە یەك زنجیرەی تۆمار یەك لە دوا یەك بێ بچرَان بۆ یەك كاندید و یەك لیست بە ژمارەیەكی زۆر كە ئەمە بەڵگەی ڕوونە بۆ ساختەكاری" .

لەوبارەوه محممد جبوری ئەندامی كوتلەی عەرەبی بە ڕۆژنامەكەی ووتوە لە سەرەتای بژاردنەوەی دەستی بە ڕوونی بەڵگەكانی ساختەكاری دەركەوتوون و پێ دەچێت پرۆسەكە تاوەكو هەینی بەردەوام بێت.
وتیشی: ئێتر ئێستا ڕونە كە ساختەكاری كراوە و نابێت ئەنجامەكان لە تەواوی عێراقدا قبوڵ بكرێن، ئەگەر قوبڵ كرا ئێتر ئەمە مانای ڕیِكەوتنی ئێران و ئەمریكایە.

هاوكات ئەحمەد ئۆغلۆَ سەركردەیەکی بەرەی توركمانی دەڵێت" ئێستا ئەنجامەكان ئەوەیان ڕوون كردۆتەوە كە ئەگەر تەنها ئەو سندوقانەی دیاری كراون ئەنجامەكانیان حساب بكرێتـ یەكێتی یەك كورسی لەدەست دەدات و ئەگەر هەموو كەركوكیش دوبارە ئەژمار بكرێتەوە سێ كورسی بە لایەنی كەمەوە لەدەست دەدات".

ئەو وتی "لەكۆی 30 بنكەی قەزای داقوق دیاری كراوە بۆ ئەژماركردنەوە، جیاوازی گەورە و ساختەكاری بەدی دەكرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە بەرپرسانی یەکێتی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەوان هیچ کورسیەک نادۆرێنن و رەنگە کورسیەک زیاد بکەن.




PM:02:19:07/07/2018