سێ قوتابی لە ئاهەنگی دەرچونیان دەستگیركران

سێ قوتابی لە ئاهەنگی دەرچوونیان لە زانكۆ بە تۆمەتی ”سووكایەتیكردن" بە سەرۆك كۆماری توركیا، دەستگیركران.

ئاژانسی "ئەنادۆڵ"ی فەرمیی توركیا بڵاویكردەوە ئەو سێ قوتابییە لە ئاهەنگی دەرچوونیان لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لافیتەیەكیان بەرز كردووەتەوە، كە تێیدا وێنەی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا لەسەر شێوەی چەند ئاژەڵێك دروست كرابوو.

داواكاری گشتیی كۆماری توركیا لە ئەنقەرە دەستی بە لێكۆڵینەوە لەو رووداوە كردووە و فەرمانی دەستگیركردنی سێ قوتابییەكەی داوە، كە قوتابیی كۆلێژی تەكنۆلۆجیی شەرقەولئەوسەت بوون لە ئەنقەرە.

ئەو وێنانەی ئەو سێ قوتابییانە بەرزیان كردبووەوە، پێشتر لەسەر بەرگی گۆڤاری "پەنگوین" بڵاوكرابووەوە و رەجەب تەییب ئەردۆغانیش، كە ئەوكات سەۆك وەزیرانی توركیا بوو، سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كردبوو، بەڵام دادگا سكاڵاكەی رەت كردەوە.



AM:09:16:08/07/2018