بەرپرسێکی باڵای عێراق بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تەمووز، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو لە ئێستاشدا باری ته‌ندروستی جێگیره.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمرۆ نوسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق بڵاویکردوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە ده‌ڵێت " دوای ئەوەی عەلاوی بەهۆی تێکچونی لەناکاوی تەندروستییەوە رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکان کرا، لە ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره‌و پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی پێویست نه‌خۆشخانه به‌جێده‌هێڵێت.
هەروها لە بەیاننامەکەدا نوسینگەی عەلاوی سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و کەس و به‌رپرس و لایه‌نانەی کردووە، کە بۆ دڵنیایی له‌باره‌ی ته‌ندروستی عه‌لاوییه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه.
PM:05:00:08/07/2018