لە چەمچەماڵ تەقە لە ‌هێزێکی ئاسایش دەکرێت

ئەمشەو لە چەمچەماڵ تەقە لە هێزێکی ئاسایش کراو لە ئەنجامدا چەند چەکدارێکی ئاسایش و مەدەنی بریندارن.

پەیامنێری سپی لەو شارەوە رایگەیاند نزیک کاتژمێر ١٠ ی شەو لە نزیک پردی مامەریشە لەناو چەمچەماڵ تەقە لە هێزێکی ئاسایش دەکرێت و، لە ئەنجامدا ژمارەیەک برینداری لیدەکەوێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە لە ئەنجامی ئەو هێرشە کە تا ئێستا نەزانراوە کێ ئەنجامی داوە، چەند ئاسایشێک و دوو کەسی مەدەنی بریندار بوون.
لەو بارەیەوە تا ئێستا ئاسایش هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە.



PM:11:19:08/07/2018