بەرەسمی یانەی بەرشەلۆنە یاریزانێکی فرۆشت



ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە فرۆشتنی یاریزانی بەرازیلی پاولینهۆی بە یانەیەکی چینی راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە، پاولینهۆ پەیوەندی بە یانەی گوانزهۆی چینیەوە کردووەو بە قسەی رۆژنامەکانیش بە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بووەو یانە چینیەکە ئامادەیی نیشانداوە ساڵانە ١٤ ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە بدات.
هەروەها گرێبەستەکە بە خواستن بووە تا ساڵیک و دواتر یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە.



PM:11:46:08/07/2018