سەندیکای ڕۆژنامەنوسان: لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاردا ٣٩ پێشێکاری بەرامبەر ٤٨ ڕۆژنامەنوس کراوە

سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاردا، ٣٩ حاڵەتی پێشێکاری هەبووە کە بەرامبەر ٤٨ ڕۆژنامەنوس کراوە.

لە راپۆرتەکەی سەندیکاری رۆژنامەنووسانی کوردستاندا هاتووە، ئەو پیشێڵکاریانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان کراوە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بریتین لە ١٣ حاڵەتی لێدان و ١٢ حاڵەتی ڕێگریکردن و شەش حاڵەتی سوکایەتی کردن .

لە راپۆرتەکەدا هاتووە،  هەر لە رۆژی هەڵبژاردنەکای ١٢ی ئایاردا چوار حاڵەتی هەڕەشە و  سی حاڵەتی هێرش بۆ سەر نوسینگە و یەک حاڵەتی برینداربوون تۆمارکراوە.











AM:09:20:09/07/2018