بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە په‌رله‌مانى كوردستان وئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی هه‌رێم لە بارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم‌و چۆنییەتی خۆ ئامادەکردن بۆ پرۆسەکە و پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆببنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، کە وێنەیەکی دەست "سپی"کەوتووە" تیایدا هاتووە، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانیشتنی ژماره (4)ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە به‌رنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان دا خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك دەکرێت سه‌باره‌ت به (كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جوتیاران) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (د.خلف أحمد و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆژه یاسا و بریارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو بكرێت:
1ـ پرۆژه یاسای (هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ پرۆژه یاسـای (هه‌مواری یاسـای ژماره (3)ی ساڵی 2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
3ـ پرۆژه بریاری (ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
لە بەشێکی دیکەی کارنامەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هاتووە، گفتوگۆیه‌كی كراوه دەکرێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی.
هەروەها لە بەشێکیدیکەی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی (په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان) دەکرێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، ئەوەش به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2014 و، بڕگه‌ی (8) له مادده‌ی (په‌نجا و شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو و، پاڵپشت به مادده‌ی (94)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.