تورکیا؛ بەهۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک ٢٤ کەس گیانایان لەدەستدا

رۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی وەرگەرانی شەمەندەفەرێک لە سەر رێگای نێوان چۆرلو-بالابانلی توركیا 24 کەس گیانیانلەدەستداوە و 184 کەسیش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،  لە كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 8ی تەموز، شەمەندەفەرێک بە 362 سەرنشینەوە لە سەر رێڕەوی خۆی دەرچوو و لە سەر رێگای نێوان چۆرلو-بالابانلی وەرگەڕاوە.

ئەوەش هاتووە، هۆکاری رووداوەکە بەهۆی بارینی بارانێكی بەخوڕ بووە، کە خۆڵی نێوان رێڕەوی شەمەندەفەر و مەنفەزەكان رۆچووە و  و بەم ھۆیەوەش پێنج واگۆن وەڕگەڕاوەو لە ئەنجامدا

دوای گەیشتنی تیمەکانی‌ فریاگوزاری بۆ شوێنی‌ رووداوەکە، دەرکەوتووە 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و 184 کەسیش برینداربوون و گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.



AM:10:30:09/07/2018