بەرەسمی ئینریکی بووە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا


ئەمرۆ لویس ئینریکی راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، پۆستی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای وەرگرت و شوێنی فێرناندۆ هێرۆی گرتەوە.
دوای دورخستنەوەی لۆپتیگۆی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا، فێرناندۆ هێرۆ بووە راهێنەری ئیسپانیا، دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کە رۆبیالێس سەرۆکیەتی، بڕیاریدا ئینریکی وەکو راهێنەر بۆ شوێنەکەی دیاری بکات و گرێبەستەکەش بۆ ماوەی ٢ ساڵ دەبێت.



PM:08:34:09/07/2018