نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینی لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەم جۆرەی لای خوارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت:
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تەمموز، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 78دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا لە بازاڕەکانی جیهان بە 74 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ رێککەوتنێکی نێوان وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت(ئۆپیک)دەگەڕێتەوە، کە ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ڕابردوو ئەنجامیاندا بەمەبەستی زیادکردنی بڕی بەرھەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لەم مانگەوە کاری پێدەکرێت.