رۆناڵدۆ یەک هەنگاو لە یۆڤانتۆسەوە دوورە



تا دێت رۆناڵدۆ زیاتر لە یانەی یۆڤانتۆس نزیکدەبێتەوەو چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرەسمی ببێتە یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا.
رۆژنامە ئیتاڵی و ئیسپانیەکان کۆکن لەسەرئەوەی رۆناڵدۆ کاتژمێرەکانی کۆتایی خۆی لە یانەی ریاڵ مەدرید بەسەر دەبات و ئەو یاریزانە هەنگاوێک لە یانە ئیتاڵیەکەوە دوورەو چاوەڕوان دەکرێت ئەمرۆ یان سبەی بەرەسمی گرێبەستی نیوانیان رابگەیەنرێت.
هەروەها ئەمڕۆ ئەنێلی سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس سەفەری وڵاتی یۆنانی کردووەو لەوێ چاوی بە رۆناڵدۆ دەکەێت.



PM:01:35:10/07/2018