وێنە...هونەرمەندێکی کورد هاوسەرگیری کرد
هونەرمەندی لاوی کورد "حەمە خەمزەیی" ژیانی هاوسەری پێکهێناو، وێنەی رۆژی هاوسەرگیرییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد "حەمە خەمزەیی"، بڵاوکراوەتەوە، کە لەگەڵ خانمێکدا دەردەکەوێت بە جلوبەرگی بوک و زاواییەوە.
حەمە خەمزەیی، هونەرمەندێکی لاوی کوردەو زیاتر لە بواری هونەری میللیدا گۆرانییەکانی بەرهەم دەهێنیت و لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندە میللەکان کاری هونەری هەیە.
PM:02:05:10/07/2018