وێنەیەکی هاوسەرە شۆخەکەی وەزیری ناوخۆی هەرێم ببینە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی هاوسەری وەزیری ناوخۆی هەرێم "کەریم سنجاری" بڵاوکراوەتەوە، زۆرێک سەرسامی خۆیان بە جوانی هاوسەرەکەی نیشانداوە.

لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی وێنەیەکی کەریم سنجاری لەگەڵ هاوسەرەکەی بلاوکراوەتەوە، کە مێژوی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ کاستی ئەنجامدانی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستام کە زۆرێک لە هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن کە هاوسەری وەزیرەکەی هەرێم زۆر لە خۆی منداڵ تر دەردەکەوێت.

 کەریم سنجاری ناوی تەواوی،"عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵای"ە، لە ساڵی 1950 لە  شەنگار لە دایک بووە، دەرچووی کۆلیژی یاسا و رامیاری زانکۆی بەغدا، دوای تەواوکردنی خوێندن  لەساڵانی 1971 تاکو 1973 لەبەغدا کاری پارێزەری کردووە، دواتر گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لەساڵی 1993 تاکو 1994 بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هەرێم بووە و هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە و لەساڵی 2001 وە وەزیری ناوخۆیە. لە کابینەی پێنجەم و شەشەمی هەرێم، بووەتەوە بە وەزیری ناوخۆ.


PM:02:21:10/07/2018