خانمە پێشکەشکاری شۆخی کورد"لەنیا
عەبدوڵا " وێنەیەکی بە جلی بووەکەوە بلاوکراوەتەوە بوەتەجیی باسی هەوادارانی.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خانمە پێشکەشکاری ئێن ئاڕ تی ٢ ،"لەنیا عەبدولا" بە جلی بوکێنییەوە بڵاوکراوەتەوە، کە سەرەتا هەوادارانی پێیان وابوو کە هاوسەرگیری کردووە، بەلام دواتر دەرکەوت کە تەنها بۆ کاری مۆدێل ئەو وێنەیەی بڵاوکردوەتەوە
لەنیا عەبدوڵا لە ژیانیدا یەک جار هاوسەرگیری کردووە و لە ئێستادا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، ئەو حەزدەکات ببێت بە فاشیۆن و لەبەر کورتی باڵای و ئەوەی کەمێک قەڵەوە ناتوانێت، لە منداڵییەوە خەونی بەوەوە بینیوە ببێتە شۆفێری "ئیسعاف" و ئێستاش سەرسامە بەو کارە، حەزی لە سەروپێیە و کاتژمێرێکیشی کڕیوە دوو هەزار و پێنج سەد دۆلاری پێداوە
لەنیا دەڵێت زۆر حەزدەکات کاری فاشیۆن بکات و دەڵێت "من حەزدەکەم کاری فاشیۆن بکەم، بەڵام ئەو کارە پێویستی بە باڵا بەرزێکی باریکە، من باڵاکەم زۆر بەرز نییە و باریکیش نییم، باڵاکەم ١٦٥ سانتیمە و کێشیشم ٦٢ کیلۆیە".
لە دواین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ماڵپەڕی کەناڵەکەی خۆی، سەبارەت بەوەی کە باس لەوە دەکرێت هەموو کەسێک یەکەمین خۆشەویستی لە یاد ناکات و هەمیشە لە یادی دەمێنێتەوە بە پێکەنینەوە دەڵێت "درۆییە، ڕاست نییە" و دەڵێت "هەموومان لە کاتی هەرزەکاریدا ڕەنگە چەند کەسێکمان خۆش بوێت، ڕەنگە لە یەک کاتدا دووکەسمان خۆش بووێت، ڕەنگە لەگەڵیشدا نەبین و پەیوەندیشمان لەگەڵیدا نەبێت بەس خۆشمان بوێت".