نێرگز قادر خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك کە بە کچی نەجمەدین کەریم ناسراوە هەواڵی جیابوەنەوە له هاوسه‌ره‌كه‌ی رەتدەکاتەوە.
نێرگز، لەسەر دەنگۆی جیابوەوەی لە هاوسەرەکەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، چەند ئەکاونتێک بەناوی نەخوازراو به‌ترسەوە نامە بۆ په‌یجه هونه‌رییه‌كان ده‌نێرن باس لەوە دەکەن گوایە من لە ده‌ستگیرانه‌كه‌م جیابوومەتەوە، بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوەو دەستگیرانه‌كه‌م لە یونانە، جارێ چاڕەنووسی دیار نیە ئایا دەڕوات یان نا".
ئەو خانمە پێشکەشکارە بۆ ماڵپەڕی وێستگە ئەوەشی وتووە، "دەسگیرانم و خێزانەکەشی بەڕێزن، بۆچی دەبێت جیاببینەوە، بۆیە ئەو هه‌واڵانه دوورن لەراستییه‌وه، خۆ ئەرگەر شتی لەو شێوەیە هەبێت ئەوە بەدڵنیایەوە نایشارمەوە و لە هیچ کەس ناترسم".
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌یه.
له ئازاری 2016 دا، نێگز قادر، دوای چوار ساڵ پێكه‌وه‌بوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری یه‌كه‌می به‌ناوی حه‌سه‌ن جیابوه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی كه‌ناڵی كه‌ركوك به‌ناوی سه‌عد، ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌ری گۆڕیه‌وه.