یانەی ریاڵ مەدرید هەموو شتێکی لەسەر چوونی رۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس وت


ئێوارەی ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی چوونی رۆناڵدۆی بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا راگەیاند و رۆژنامەکانیش دەڵێن گرێبەستەکە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆی تێچووە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا سوپاسی رۆناڵدۆ دەکات  بەهۆی ئەو خزمەتەی بە یانەکەی کردووە لە ماوەی ئەم ٩ ساڵەدا.
ریاڵ مەدرید دەڵێ ئەو باشترین یاریزانی جیهانەو سەلماندویەتی، کە باشترین ساتەکانی لە مێژووی یاریکردنیدا لە جیهان ئەنجامداوە.
یانەکە دەشڵێت رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی ٤٥١ گۆڵ، گۆڵکاری یانەکەیە لە ٤٣٨ یاریداو توانیویەتی ١٦ نازناو بباتەوە.



PM:07:37:10/07/2018