ئهندامێكی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دهكات حکوومەتی هەرێم (٢٨ )هەزار ئۆتۆمبیل بە بەهەراج و بە قیستی (120) مانگ دەدات بە بەرپرسەكانی خۆی بە ناوی کۆکردنەوەی داهاتەوە .
غالیب محمهد، ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهلاپهرهی خۆی فهیس بووك ئاشكرای كردوه، دوای ئەوەی داوا كرا كە ئەو بەرپرسانەی كە معەومن ئۆتۆمبیلەكانیان بگەرێننەوە بۆ حكومەت ،حكومەت هاتوە بە بریارێك حیلەی شەرعیان بۆ دەكات ، چونكە ناتوانیت ئۆتۆمبیلەكان لە بەرپرسانە وەرگرێتەوە بەمەش هەزاران ئۆتۆمبێل بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕ و بە قیستی (120) مانگ دەفرۆشێ.
غالیب محمەمەد ئەوەشی ئاشکرا کرد " لە مادەی پێنجەمی ڕێنمایی ههردوو وەزارەتی ناوخۆ و داراییدا ئاماژە بەوە دراوە، کە ئۆتۆمبێلەکان بەو فەرمانبەرانە دەفرۆشرێن کە ساڵی (٢٠١٧)ە و پێش دەرچوونی بڕیاری ژمارە (١٣٠)ی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلەکانیان لەئەستۆدا بووە ، كەواتە هیچ كەسێك ناتوانێت ئەو ئۆتۆمبیلانە بكرێت هەتا بە ناو خۆی نەبێت ئەمەش هەراج كردن و قۆڕخ كردنی ئەو ئۆتۆمبیلانەیە بۆ بەرپرسە حزبی و حكومیەكان بەتایبەتی بەرپرسی یەكێتی و پارتی.